بزانه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی چی له‌دوای خۆی به‌جێهێشتووه‌ و ئێستا لای كێیه‌؟


نەتەوە  |   18:08:02 2019-10-29  |   (901) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كه‌سی نزیك له‌ "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی"، كه‌ یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا ئاشكرایده‌كات، به‌غدادی بڕێكی زۆر پاره‌ و زێڕی له‌ بیابانه‌كانی عێراق شاردووه‌ته‌وه‌.
A+    A-

 

محه‌مه‌د عه‌لی ساجت، كه‌ كه‌سێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی دامه‌زرێنه‌ری داعشه‌ و یارمه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا له‌ ئاشكراكردنی شوێنه‌كه‌ی به‌غدادی و كوشتنی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ ئاشكرایكردووه‌، "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌ بیابانێك له‌ عێراق زێڕ و زیو و پاره‌ی شاردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواتر كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یان له‌ده‌ستداوه‌، له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌".


به‌وته‌ی محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌و سامانه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی شاردوویه‌تییه‌وه‌ به‌  25ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و هه‌مووی له‌لایه‌ن شوانێكی عێراقییه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و بردوویه‌تی بۆخۆی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان