سەرۆك وەزیران دەستلەكاردەكێشێتەوە  


نەتەوە  |   15:59:33 2019-10-29  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ماڵپه‌ڕێكی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران خۆی بۆ پێشكەشكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوە ئامادە دەكات.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە 29/10/2019 ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی له‌زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار و نزیك لە سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆته‌وه‌، "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، دوای ئەوەی پەیامەكەی بۆ موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕەوانە كرد، لەئێستادا خۆی ئامادە دەكات تا لەچەند كاتژمێرێكی تردا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی پێشكەش بكات".


بە وتەی سەرچاوەكە، "واچاوەڕواندەكرێت، فەتح و سائیرون كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و نائاسایی سازبكەن بۆ دیاریكردنی جێگرەوە بۆ عەبدولمەهدی، ئەو هەنگاوەش بە وریاییەوە هەڵدەنێن، بەو هۆیەی شەقام داوای گۆڕینی هەمووان دەكات".


لای خۆشیەوە، سەعد حەدیسی، وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاندوه‌، كە هیچ شتێكی لەو جۆرەی پێ‌ ڕانەگەیەنراوە و ئاگاداری بابەتی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران نییە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان