چیرۆكی ئه‌و بوك و زاوایه‌ی پاش 15 رۆژ له‌ هاوسه‌رگیریان گیانیان له‌ده‌ستدا


نەتەوە  |   15:34:34 2019-10-28  |   (1,578) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هه‌رێم و "سیڤان" دوو گه‌نج بوون، هێشتا له‌ مانگی هه‌نگوینیدا بوون، كه‌ له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا بوون به‌ قوربانی.
A+    A-

 

له‌ به‌رده‌رگای ماڵی باوكی هه‌رێم دوو چادر دانرا بوو، گریانێك بۆ بووك و زاوایه‌كی تازه‌، كه‌ ته‌نها 15 رۆژێك بوو چوبوونه‌ نێو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه‌، شایه‌تحاڵێكی رووداوه‌كه‌ ده‌ڵێت: "به‌چاوی خۆم بینیم كه‌ چۆن ئۆتۆمبێله‌كه‌ نوقمی ئاوه‌كه‌ بوو، تاوه‌كو بانگی تیمی فریاگوزاریمان كرد ئه‌وان خنكان".


له‌وباره‌یه‌وه‌ لوقمان محه‌مه‌د، برای مامۆستا هه‌رێم به‌سایتی دواڕۆژی راگه‌یاندوه‌، "براكه‌م به‌ سه‌ربه‌رزی قوتابخانه‌ی ته‌واو كرد و به‌ ئاواتی خۆی گه‌یشت بوو به‌ مامۆستا، ماوه‌ی 3 ساڵه‌ی به‌ وانه‌بێژی له‌ قوتابخانه‌ی سه‌رسیر ده‌وامی كردووه‌".


ناوبراو وتیشی: "له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی خزم و ناسیاوی یه‌كنین هه‌ردووكیان له‌ یه‌ك قوتابخانه‌ وانه‌یان ده‌وته‌وه‌ و به‌ڕێككه‌وت یه‌كیان ناسیووه‌، بوون به‌ هاوژینی یه‌ك، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ خۆشیه‌كه‌یان كه‌می خایه‌ند، به‌ مه‌رگی ناوه‌ختیان حه‌سره‌تێكی زۆریان خسته‌ دڵی هه‌موومانه‌وه‌، هه‌ردوو پرسه‌كه‌شمان به‌یه‌كه‌وه‌ داناوه‌".


هاوكات خوشكه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "ئه‌و ئێواره‌یه‌ له‌ سه‌ر خواستی براكه‌م و براژنم سه‌روپێمان دروستكرد، هه‌موومان زۆر دڵخۆش بووین و له‌ گه‌شت و سه‌یران بووین له‌ باخه‌كه‌ی ماڵی براكه‌م بووین له‌ گوند هه‌باسه‌ گوڵه‌ له‌كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ سلێمانی ئه‌وان توشی ئه‌و رووداوه‌بوون".


له‌ كاتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌ گه‌شته‌كه‌یان "هه‌رێم" دوو منداڵی له‌گه‌ڵ بوو كه‌ برازای بوون و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 10-13 ساڵدابوو ئه‌وان له‌ رووداوه‌كه‌دا به‌سه‌لامه‌ت دره‌بازیان بوو.


سیروان محه‌مه‌د، برای مامۆستا هه‌رێم، یه‌كه‌م كه‌س بووه‌، كه‌ چووته‌ سه‌ر رووداوه‌كه‌، ناوبراو كه‌ دوو منداڵی خۆی له‌ نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا بووه‌، ده‌ڵێت "به‌چاوی خۆم بینیم ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نوقم بوو، ئۆتۆمبێله‌كه‌ منداڵه‌كانمی فڕێدا پێش ئه‌وه‌ی نوقم ببێت، تاوه‌كو له‌و شوێنه‌ هاوارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ فریامان بكه‌وێت ئه‌وان به‌ ته‌واوه‌تی نقوم بوون، پاش كاتژمێرێك به‌ مردوێتی ته‌رمی هه‌ردووكیان له‌ ئاوه‌كه‌دا ده‌رهێنران.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان