ئاسمانی هه‌رێم دیارده‌یه‌كى گه‌ردوونى بەخۆوە دەبینێت


نەتەوە  |   16:39:52 2019-10-24  |   (285) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كناسانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دیارده‌یەکی ناوازەی گەردوونی لە کۆتایی مانگی 12دا روودەدات کە  له‌ ئاسمانی هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بینرێت.
A+    A-


ئه‌ژى چه‌تۆ، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كناسانى كوردستان راگه‌یاندووە: "به‌پێى داتا زانیارییەکانی بوارى گەردوونناسی، وا چاوەڕوان دەكرێت کە له‌ رۆژی 2019/12/16 دیاردەى گەردوونیى ناوازە کە ناسراوە (خۆرگیرانى ئەڵقەیی) رووبدات".

 

لەوبارەیەشەوە ئەو فەلەکناسە به‌ سایتی دواڕۆژى وتووە: "له‌ وڵاتانى ئاسیا و باكوورى ئوسترالیا بەشێوەى نیمچەیى بەدی دەكرێت و له‌ وڵاتانى سریلانكا و زەریاى هیند و ئیندۆنیسیا و زەریاى هێمن و باشوورى هیندستان كۆتایى دێت".

 

له‌باره‌ى بینینى دیارده‌كه‌شەوە له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، چه‌تۆ روونیکردووەتەوە: "لە هەرێمى كوردستان و عیراق له‌ كاتژمێر 7:17ى سەرلەبه‌یانیدا به‌دیدەكرێت، بە رێژەى نزیكەى 29.2%، هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر 7:50 كۆتایى بە‌ دیاردەکە دێت".





loading...











زۆرترین بینراوەکان