وەزیری دارایی نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وەزارەت و فەرمانگەکان كرد


نەتەوە  |   19:24:01 2019-10-23  |   (1,314) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی "هەرێم" بڕیارێکی لەبارەی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کرد.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە، تێیدا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگادار کراونەتەوە کە بڕگەکانی رێنمایی دارایی 10ی ساڵی 2019 جێبەجێ بکرێت.


له‌ نوسراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه‌، رێنماییه‌كه‌ تایبەتە بە رێکخستن و هەموارکردنی مووچە و ماف و ئیمتیازاتی فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان، بەتایبەت برگەی یەکەم و هەشتەم و (حەڤدەم/أ)ی رێنماییەکە".


وەزارەتی دارایی لە نووسراوەکەیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بەپێچەوانەوە بەرپرسانی میلاکات و کارگێڕی و خۆیەتەی لەمبارەیەوە بەرپرسیار دەبن.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان