تره‌مپ: كوردەكان لە سوریا پارێزراون


نەتەوە  |   17:20:31 2019-10-23  |   (182) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایده‌گه‌یه‌نێت، "سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر سنووری تورکیا و سووریا بەدەستهاتووە، کوردەکان پارێزراون و بەشێوەیەکی باش لەگەڵ ئێمە کاریانکردووە.
A+    A-

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین توویتیدا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، سەرکەوتنێکی گەورە لەسەر سنووری تورکیا و سووریا بەدەستهاتووە، ناوچەی ئارام دروستکرا، کوردەکان پارێزراون و بەشێوەیەکی باش لەگەڵ ئێمە کاریانکردووە.


سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە ئاماژەی بەوە کردووە، زیندانیکراوانی داعشیش لەنێو زیندانەکاندا پارێزراون. 


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی بەیانی بەکاتی واشنتن، 06:00ـی ئێوارە بەکاتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ قسە لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان بکات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان