ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێم لاده‌برێت


نەتەوە  |   15:34:11 2019-10-23  |   (2,056) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ رۆژی "پێنجشه‌ممه‌"وه‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌توانن به‌ بێ ڤیزا سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌و وڵاته‌دا بمێننه‌وه‌.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی په‌روێزخان رایگه‌یاندوه‌، لە سبەینێوە 24/10/2019 هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.


رونیشیكرده‌وه‌، "هاووڵاتیان له‌ گه‌شتكردنیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌توانن به‌ بێ ڤیزا و هیچ بڕه‌ پاره‌ و باجێك بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە و ئەم بڕیارەش تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕیارەکە لەپێناو کارئاسانیکردنه‌ بۆ هاوڵاتیان و زیادکردنی هاتووچۆی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵاتدا".





loading...











زۆرترین بینراوەکان