ژەنەڕاڵی پایز بە مردووی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە


نەتەوە  |   21:46:09 2019-10-22  |   (234) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئێوارەی رۆژی سێشه‌ممه‌ "محەمەد عومەر عوسمان"، شاعیر و نوسەری کورد کە بە ژەنەراڵی پایز ناسراوە، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بە مردووی لە ماڵەکەی خۆیدا تەرمەکەی دۆزرایەوە.
A+    A-

 

محەمەد عومەر عەسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکەیدا بە ناوی "لە غوربەتا" بڵاوکردۆتەوەو تا ئێستا دوو ماستەر لەسەر شێعرەکانی وەرگیراوە لە چوار نامەی دکتۆرا وەک سەرچاوەی سەرەکی بەکار هاتووە و شێعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندوو وەڕگێڕدراون نازناوی "ژەنەڕاڵی پاییز" بۆخۆی هەڵبژاردبوو.


جێی باسه‌ محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.





loading...











زۆرترین بینراوەکان