سه‌نگه‌ر كه‌مال وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   18:12:42 2019-10-22  |   (633) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆرانی بێژی كورد "سه‌نگه‌ر كه‌مال" بۆ یه‌كه‌مجار به‌ بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوای لێبوردنیشی لێده‌كات.
A+    A-

 

سه‌نگه‌ر له‌ به‌شی ستۆری هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) وێنه‌یه‌كی كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی"تاقانه‌كه‌ی من، ته‌مه‌نت پڕ له‌خێروبه‌ره‌كه‌ت، له‌من و دایه‌ ببوره‌، كه‌ نه‌مانتوانی له‌ ژێر چه‌ترێكی خۆشه‌ویستیدا پێكه‌وه‌ ئاگادارتبین و ئه‌مساڵیش دیسان بمبوره‌، كه‌ ناتوانم ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگت بۆ سازده‌م، ویژدانم رێگه‌ نادات له‌م كاتوساتا، ئه‌ونده‌ به‌ تۆ ده‌ڵێم: ژیانمت بۆ ته‌رخان ده‌كه‌م، خۆشمه‌وی".


جێی باسه‌ سه‌نگه‌ر كه‌مال، خه‌ڵكی سلێمانییه‌، پێشتر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ دانیشتن و ئاهه‌نگه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرد، ئێستاش خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان