هەرێم بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار قەبڵاندووە


نەتەوە  |   17:40:49 2019-10-22  |   (1,411) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی لێژنەی دارایی له‌پەرلەمانی کوردستان رایده‌گەیه‌نێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بودجە خەمڵێندراوی ساڵی ٢٠٢٠ی داوەتە حکوومەتی عێراقی فیدرال کە بەبڕی ٢٠ تا ٢٣ تریلیۆن دینار دەبێت.
A+    A-

 

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لێژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندوه‌، "حکوومەتی ھەرێم دووجار بودجەی خەمڵێنراوی داوەتە بەغدا"، لەبارەی بڕی بودجەی خەمڵێنراویشەوە، ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، بودجەی خەمڵێنراوی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بڕەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٣ تریلیۆن دینارە.


شێرکۆ جەودەت له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، حکوومەتی عێراق داوای کردووە، بودجەی خەمڵێندراوی هەرێم بەپێی خەرجییەکانی ساڵی ٢٠١٨ دیاری بکرێت.


پێشتر فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاندبوو، بە نوسراوی فەرمی، بوودجەی خەمڵێندراوی ٢٠٢٠ی هەرێمی كوردستانیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.


رونیشیكردەوە، هەموو خەرجی و داهاتەکانی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە قەبڵاندنەکەدا دیاریکراوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان