کەجەکە راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە 


نەتەوە  |   16:31:28 2019-10-22  |   (209) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی "کەجەکە" رایده‌گه‌یه‌نێت، "دوو لە هەڤاڵانیان لە چیای ئەزمەڕ بەناوەکانی (دەمهات عەگید) و (جەمیل ئامەد) شەهیدبوون و داوای روونکردنەوەش دەکات.
A+    A-

 

 دوای بڵاوبوونەوەی راگەیه‌ندراوی دەزگای ئاسایشی کوردستان لەبارەی کوژرانی دوو کادیری باڵای پەکەکە، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە راگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردەوە.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "لە رۆژی 15-10-2019 دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی دەمهات عەگید (سەییدخان ئایاز) و جەمیل ئەحمەد (ئەسەر ئرماک)، کە پێشتر لە شەڕدا بریندارببوو و بۆ نەخۆشی سەردانی سلێمانی کردبوو، لە لایەن هێزە نێودەوڵەتی و دەوڵەتی تورک و هاوبەشە قێزەونەکانیان لە باشووری کوردستان شەهیدکران".


 کەجەکە هه‌روه‌ها پشتڕاستی دەکاتەوە، کە ئەو دوو هەڤاڵەیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی تورکیادا لە سلێمانی ''شەهیدکراون'' و ئاماژە بەوە دەدات "ئەم هێرشە جارێکی دیکە پیشانیدەدات، کە گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی کوردان لەهەمان کاتدا لە چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەدەچێت".


 کەجەکە جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییەی کە لە سلێمانی پێکهاتووە، لەسەرتادا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پاشان لەلایەن پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمەوە روونبکرێتەوە و ئاشکرای بکەن بۆ رای گشتی، ئەم کۆمەڵکوژییە لەسەر هەڤاڵانی ئێمە لە هەرێمی ژێر بەرپرسیارییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا پێکهاتووە، بۆیە پێویستە ئەم کۆمەڵکوژییە نەکە قوربانیی بەرژەوەندیی هیچ حزبێک و پەیوەندیی و بەرژەوەندییە هەرێمییەکان".
 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان