راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌


نەتەوە  |   20:01:19 2019-10-21  |   (191) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، "دۆخی ئێستای ناوچەكە پێویستی بەلێكتێگەیشتنی هەمووانە و دەبێت ئاراستەی هەنگاوەكان لەعیراق و هەرێم بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بێت".
A+    A-

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ دوشەممە 21/10/2019، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری ئەو وەزارەتە لەگەڵ جەنەڕاڵ (ئەیۆت) فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری لە عێراق كۆبۆتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، لەو كۆبوونەوەیەدا، كە ژمارەیەك لەنوێنەرانی تیمی هاوپەیمانی وەزاری لەهەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی عێراق و هەرێم تاوتوێكراوە.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر یەككڕێزی و هاوبەشی هێزەكان لەرووبەڕوبونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان لەناوچەكەدا، بۆ ئەمەش وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، لەئێستادا هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمان پێویستیەكی حەتمی یەو جێگەی پێزانینی زۆری ئێمەیە".


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، فەرماندەی هەماهەنگی هاوپەیمانی وەزاری جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتیی و پشتگیری هێزی پێشمەرگە كردۆتەوە و وتویەتی"خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە جێی شانازی هەمووانە".


لەكۆتاییشدا هاتووە، "پرسی هەنگاوەكانی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە و پرۆسەی خۆرێكخستنەوەی هێزەكان و میكانیزمی مەشق و راهێنانەكان لەسەر بەرنامەی داهاتووی تیمی هەماهەنگی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم گفتوگۆی كۆتایی كۆبونەوەكە بوو".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان