بۆچی پیاوان کەمتر سەردانی پزیشک دەکەن؟


نەتەوە  |   19:06:07 2019-10-21  |   (197) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه‌، بە پێچەوانەی خانمان، نزیکەی %60ی پیاوان، سەردانی پزیشک ناکەن یان سەردانەکەیان پشتگوێدەخەن، هاوكات هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرا ده‌كرێت.
A+    A-

 

پزیشکانی کلینیکی کلێڤلاند توێژینەوەیەکیان ئەنجامداوە، كه‌ تێیدا بۆیان دەرکەوتووە بە پێچەوانەی خانمان، نزیکەی %60ی پیاوان، سەردانی پزیشک ناکەن یان سەردانەکەیان پشتگوێدەخەن، تەنانەت ئەگەر ئاگاداری تێکچوونی دۆخی تەندروستییان بن، هۆکارەکەشی دەگەڕێنەوە بۆ فاکتەرە پزیشکی و کۆمەڵایەتییەکان.


به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، "ئەم کاریگەرییە زیاتر لە پیاوانی گەنج بەدیدەکرێت، چونکە کەمتر تووشی گرفتە تەندروستییەکان دەبن و بە کەمی روودەدات، کە سەردانی پزیشک بکەن، بۆیە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان ئەو هەستەیان بۆ دروستدەبێت، کە تەندروستن و گرفتییان نییە.


به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، بەربڵاوترین ئەو گرفتانەی زۆربەی پیاوان تووشی دەبنەوە بریتییە لە رەپنەبوونی چووک، گرفتەکانی پەیوەست بە میزکردن و نەزۆکی، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، پیاوان جگە لەوەی لایەنی جەستەییان پشتگوێدەخەن، بەڵکو بایەخ بە دەرووندروستیشیان نادەن.


پزیشکان رێنماییدەدەن لەکاتی هەستکردن بەهەر نیشانەیەکی مەترسیدار پیاوان سەردانکردنی پزیشک پشتگوێنەخەن، چونکە زوو دەستنیشانکردنی هەر نەخۆشییەک چارەسەرەکەی ئاسانتر دەکات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان