كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی یەكلایی دەكرێنەوە


نەتەوە  |   18:52:19 2019-10-21  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هاوپەیمانی كوردستانی، كه‌ لە 30 حزب و لایەنی سیاسی پێكهاتووە رێكەوتوون لەسەر ریزبەندیی كاندیدەكان لەو ناوچانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای تێدا ئەنجام ده‌درێت.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/10/2019 هاوپەیمانی كوردستانی لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی ریزبەندی و رێژەی كاندیدەكانی لەو ناوچانەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای تێدا ئەنجام دەدرێت، كۆبوەوە و دوای كۆبونەوەكەش، عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا رایگەیاند، رێكەوتون لەسەر ریزبەندیی كاندیدەكان و لەئێستادا هاوپەیمانێتییەكە لە 30 حزب و لایەنی سیاسی پێكهاتوە، هەریەك لە ئێزدیەكان و شەبەك و توركمانەكان بەشداری هاوپەیمانێتییەكەیان كردوە.


وتیشی: هەر پارێزگایەك چەند كورسی بۆ دانراوە، دوو ئەوەندە كاندیدیان دەبێت. بە جۆرێك لە كەركوك 26 و لە موسڵ 48 و لە دیالە 26 كاندیدیان دەبێت.


لای خۆیشیەوە رزگار عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی رایگه‌یاندووه‌، "لەم هەفتەیەدا وادەی بەشداربوون لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كۆتایی دێت و هیوادارین خوشك و برایانمان لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ و تەڤگەری ئازادی بەشداری هاوپەیمانێتییەكە بكەن".


وتیشی: جگە لە كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەغدا و كوت بە هەمان شێوە لیستی هاوپەیمانی كوردستانی كاندیدی دەبێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان