بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەرچوو 


نەتەوە  |   18:44:02 2019-10-21  |   (513) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە پارێزگایەكی "عیراق" هاوشێوه‌ی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بۆ قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تەكسی لە پێشمەرگە و ناوخۆ و بەشێكی فەرمانبەران، هەمان بڕیار بۆ فەرمانبەران دەردەچێت.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێكی پارێزگاری واست، كه‌ ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانگەكان كراوە، جەختكراوەتەوە، كە نابێت فەرمانبەران بەهیچ شێوەیەك لەكاتی دەوام و دوای كاتی دەوام كاری شۆفێری تەكسی بكەن، ئەوەش بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی.


لە نووسراوەكەدا هاتووە، "ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە هاووڵاتیان هەلی كاركردنیان بۆ بڕەخسێت بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر بێكار هەیە".


جێی باسه‌ سەرەتای ئەمساڵ حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تەكسی لە هێزەكانی پێشمەرگە و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانبەران لە پلە (6-1) و فۆڕمێكیشی بۆ ئەو مەبەستە بە فەرمانبەران و كارمەندان پڕكردەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان