سێ به‌رپرسی كورد ده‌ستگیركران


نەتەوە  |   17:36:34 2019-10-21  |   (245) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ "حكومه‌تی توركیا" سێ سه‌رۆك شاره‌وانی كوردی له‌ باكووری كوردستان ده‌ستگیركرد و بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا دادگایی بكرێن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ عابد ئیكه‌، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی دواڕۆژ رایگه‌یاندوه‌، ئه‌مڕۆ عه‌دنان سه‌لجوق مزراكلی، سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر، ئۆرهان ئایاز سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی بسمیل و كه‌زبان یه‌ڵماز سه‌رۆك شاره‌وانی كایاپنار له‌ باكوری كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌ستگیركران و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه‌".


عابد ئیكه‌ له‌باره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان كراوه‌، وتی:" توركیا تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراو و گروپی نایاسایی ئاڕاسته‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ كردووه‌، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كورد نه‌توانێت له‌و شوێنانه‌ی زۆرینه‌ خزمه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ ده‌نگه‌كانی زیاد نه‌كات".


وتیشی: "دوای دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌، كه‌سانی دیكه‌ وه‌ك قه‌یوم (جێگره‌وه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌) خرانه‌ شوێنه‌كانیان".


نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێم ئاماده‌ به‌وه‌شكردووه‌، هه‌فته‌ی رابوردوو سێ سه‌رۆك شاره‌وانی دیكه‌ دوورخرانه‌وه‌ و ده‌ستگیركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی، كه‌ تائێستا ده‌ستگیركراون زیاتره‌ له‌  80سه‌رۆك شاره‌وانی كورده‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان