مەزڵووم کۆبانێ چه‌ند داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مریكا ده‌كات


نەتەوە  |   16:12:40 2019-10-21  |   (158) جار خوێندراوەتەوە

loading...
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئەوان چەمکی ئاگربەستەکە بەو رووبەرەی ئاماژەی پێکراوە تەنیا لەو ناوچەیە قەبوڵ دەکەن، کە دەکەوێتە نێوان سەرێ کانی و گرێ سپییەوە و بۆ شوێنەکانی تر رەتیدەکەنەوە. 
A+    A-

 

 لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیویۆرکەری ئەمریکی مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژە بەوەشدەکات، هەسەدە رێگە نادات تورکیا تەواوی ناوچە کوردییەکان کۆنتڕۆڵ بکات و خەڵکی کورد لە شوێنی خۆیان دەربکات و دەڵێت، ئەوەی ئێستا تورکیا دەیکات پاکتاوی ئیتنیی کوردە. 


 فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، هێشتا سوپای ئەمریکا لە حەسەکە ماوە، بەڵام هیچ کارێک ناکەن، ئەوان سەیری پاکتاوی ئیتنی و کۆمەڵکوژکردنی کورد دەکەن. 


 مەزڵووم کۆبانێ هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، هەسەدە بە بەڵێنەکانیانەوە پابەندە و ئومێدەوارە لەگەڵ ئەمریکییەکان کاربکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەڵام ئەمریکییەکان خەڵکی کورد لە هێرشەکانی تورکیا ناپارێزن. 


فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمریکا وتی: "وەک کوردێک، دەبینم کە ئەنجامی پڕ لە کارەسات روودەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە، ئەو رێککەوتنە شتێکی زۆر خراپ دەبێت بۆ بەرژەوەندییەکانی کورد و ئەمریکا لە ناوچەکەدا". 


ده‌شڵێت: من وەک کوردێک بەو جۆرەی دەبینم کە ئەمە واتای پشتکردنە لە هاوبەشە کوردەکان، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دژی داعش لەگەڵ ئەمریکییەکان شەڕیان کرد، هەروەها ئەمە رێگە بۆ پاکتاوی ئیتنیی کورد و دەرکەوتنەوەی داعش خۆش دەکات". 


 مەزڵووم کۆبانێ رایده‌گه‌یه‌نێت، چەند داوایەکیان لە ئەمریکییەکان هەیە، یەکەم، کۆتاییهێنان بە هێرشی تورکیا بۆسەر کورد، دووەم، یارمەتیدانی سووریا بۆ ئەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە، ناوبراو داوا لە خەڵکی ئەمریکاش دەکات گوشار لە سەر حکومەتەکەیان دروستبکەن بۆئەوەی کۆتایی بە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە لایەن تورکیاوە بهێنێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان