كه‌ش و هه‌وای رۆژی سێشه‌ممه‌


نەتەوە  |   15:08:33 2019-10-21  |   (938) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی سێشه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی له‌ پارێزگایه‌كی هه‌رێم باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ 22/10/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هاوكات له‌ پارێزگای سلێمانی ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌ناوچه‌كانی باشوری پارێزگاكه‌ هه‌یه‌
هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 22 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 30 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 19 و به‌رزترین 27 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 18 و به‌رزترین 27 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 21 و به‌رزترین پله‌ 32 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 5 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 9 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان