نوێترین زانیاری له‌باره‌ی پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی، مووچە ‌و دەرماڵەكان


نەتەوە  |   13:56:55 2019-10-21  |   (2,826) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كاركردن لەسەر "پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە ‌و دەرماڵەكان"، بە خاوی بەڕێوەدەچێت، له‌باره‌شه‌وه‌پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت، "زۆربەی پەرلەمانتاران دژی پڕۆژە یاساكەن"، هاوكات پەرلەمانتارێكی پارتیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئەگەر یاساكە پەسەندیش بكرێت، گومان لە جێبەجێكردنی هەیە.
A+    A-

 

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی رووداو رایگه‌یاندووه‌، لە ساڵی 2015 پڕۆژە یاساكەی پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كردووە، لە مانگی 11ی 2017ش بە فەرمی پڕۆژەكەی رادەستی سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، دواتر حكومەت كردوویەتی بە پڕۆژەیاسا ‌و بۆ خولی رابردووی پەرلەمانی ناردووە.


به‌وته‌ی ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی دارایی ‌و كاروباری ئابووری پەرلەمان، پڕۆژە یاساكە دوژمنی كەم نییە ‌و ئەگەر لە پەرلەمان پەسەندیش بكرێت، جێبەجێكردنی لە واقیعدا قورس دەبێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "زۆربەی پەرلەمانتاران دژی پڕۆژە یاسای چاكسازین، ئەوەش لەبەر كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكانە، كە لە پڕۆژە یاساكەدا هاتووە".


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، چاكسازی بە تەنیا لە خەرجییەكان بەس نییە، بەڵكو دەبێت چاكسازی لە سەرچاوەكانی داهاتی وەك گومرگ ‌و خاڵە سنوورییەكان ‌و داهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ ‌و نەوتیش بكرێت.

 


لای خۆشیه‌وه‌ لوقمان وەردی رایگه‌یاندووه‌، "یەكێتی فراكسیۆنەكەی ‌و تیمی حكومەتیشی پشتیوانی تەواوی لە پڕۆژە یاساكە دەكات، بەڵام ئەوەش لەبیر ناكات، كە دەبێت كاری جدی لەسەر داهاتە جۆراوجۆرەكانی حكومەتیش بكرێت، چونكە خەڵك هەزار ‌و یەك پرسیاری لەسەر داهاتەكانی حكومەت هەیە، بۆیە دەبێت لەو پرۆژە یاسایەدا نەك خەرجییەكان بەتەنیا كەم بكرێتەوە، بەڵكو داهاتەكانیش رۆشنایی تەواویان بخرێتە سەر". 


لای خۆشیه‌وه‌ هیڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی ‌و پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، "ئەگەر پڕۆژە یاساكە لە پەرلەمانیش پەسەند كرا، گەرەنتی چییە لە سلێمانی جێبەجێ‌ بكرێت؟ بۆیە من وای دەبینم شەڕی جێبەجێكردنی یاساكە قورسترە".


ئەو پەرلەمانتارەی پارتی پێشنیازی ئەوە دەكات، وشەی دادپەروەری بۆ ناوی پڕۆژە یاساكە زیاد بكرێت، چونكە ئەو وای دەبینێ‌ بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە دادپەروەری بۆ مووچە دەگەڕێتەوە، بەتایبەت لە پرسی دەرماڵەكاندا ‌و دەڵێت: "70%ی داهاتی كوردستان بۆ مووچەیە ‌و 56%ی مووچەكانیش دەرماڵەیە، لە هیچ شوێنێكی دنیا شتی لەو جۆرە نییە بودجەی دەرماڵە لە بودجەی مووچەی بنەڕەتی زیاتر بێت، بۆیە دەبێت دەرماڵەكان رێكبخرێنەوە".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان