سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات


نەتەوە  |   13:33:03 2019-10-21  |   (253) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ "سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان" سەردانی كەمپی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری كرد بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و داوای لە خەڵكی شاری هەولێر كرد بەپێی توانا هاوكارییەكانیان بگەیەنن.
A+    A-

 

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كەمپی هاواری نیشتیمانی كرد، كەماوەی چەند ڕۆژێكە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ڕاگەیەندراوە و دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەردانەكەمان بۆ ئەو كەمپە بۆ گەیاندنی چەند بڕێك هاوكاری و پاشان هاندەرێكە بۆئەوەی زۆرترین خەڵك بەشداری لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی كۆمەك بكەن".


ناوبراو وتیشی: "خەڵكی هەولێر هەمیشە لە كاری خێرخوازیدا پێشەنگ بوون و داوایان لێدەكەین بەهەموو توانایەك هاوكارییەكانیان لەڕێگەی كەمپی هاواری نیشتیمان بگەیەننە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان و خۆیان لەو كارە مرۆڤایەتیە بێبەش نەكەن".


سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان داوای لە بەرپرس و لایەنە حكومییەكانیش كرد هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێبكەن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان