28 هەزار پلەی دامەزراندن راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   19:55:43 2019-10-20  |   (690) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی "لیژنەی دارایی و ئابوری" له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایده‌كات، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕەزامەندی دەربڕیووە. 
A+    A-

 

حەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری عیراق ڕایگەیاندوه‌، 28 هەزار پلەی وەزیفی لە وەزارەتی بەرگری دروست دەبێت و ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دابەشكردنی ئەو پلانە بەسەر پارێزگاكاندا.


جبوری هەروەها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لە هەڵگرانی بڕوانامە بەرزەكانەوە دەستپێدەكرێت بۆ دامەزراندن، كە ژمارەیان لە نێوان 3 تا 4 هەزار كەسدان.


هاوكات ئاژانسی هەواڵی فەڕمی عیراق (واع) بڵاویكردۆته‌وه‌، بەپێی ڕێككەوتنێك لە نێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندارەكان ئەو پلە وەزیفیانە لە ساڵی داهاتوودا بەسەر پارێزگاكاندا دابەش دەكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان