"نەوتمان دەستەبەر كرد و سەربازانمان لە سوریا كشاندەوە"


نەتەوە  |   17:49:05 2019-10-20  |   (471) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا له‌باره‌ی كشانەوەی سەربازەكانیان لە سوریا رایگه‌یاندووه‌، "نەوتەكەیان دەستەبەر كردووە و سەربازەكانیان دەگەڕێنەوە بۆ نیشتمان".
A+    A-

 

لە نوێترین تویتیدا دۆناڵد ترامپ نوسیویەتی: مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری وڵاتەكەی پێی راگەیاندووە،  ئاگربەستەكە زۆر بە باشی جێبەجێ كراوە، هەندێك گرفت هەبوون، بە خێرایی چارەسەر كراوون، كوردەكان لە ناوچەی نوێ نیشتەجێ دەكرێن.


باسی له‌وه‌شكردووه‌، سەربازانی ئەمەریكا لە شوێنی شەڕ و ناوچەی ئاگربەستەكە نین، ئێمە نەوتەكەمان زامن كردووە، درێژە بە كشانەوەی سەربازەكان بۆ نیشتمان دەدەین.


جێی باسه‌، رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه‌ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگربەست لە باكوری سوریا راگەیەنراوە و پێویستە لە ماوەی 120 كاتژمێردا شەڕڤانانی هەسەدە لە ناوچەی ئارام كە توركیا داوای دەكات بكشێنەوە، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئەو ناوچانەی تر، كە كەوتونە دەرەوەی ناوچەی ئارام و بە دەست شەڕڤانانەوەن گەورەترین سەرچاوەكانی نەوتی سوریان.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان