رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاگرین دلشاده‌وه‌


نەتەوە  |   15:59:16 2019-10-20  |   (328) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆرانیبێژی كورد "ئاگرین دلشاد"، ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات.
A+    A-

 

ئاگرین له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌باره‌ی هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی هونه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌ بووه‌، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌.


باسی له‌وه‌شكردووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا گۆرانییه‌كی نوێ به‌ ناوی (شه‌ڕی دونیا) بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌شڵێت، "ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ ئاشتی گوتووه‌"، هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاگرین دلشاد ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.


جێی باسه‌، ئاگرین دلشاد یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ گه‌نجه‌كان كه‌ خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره‌، كلیپ و گۆرانییه‌كانی بینه‌ر و گوێگرێكی زۆریان هه‌یه‌، باوكیشی گۆرانیبێژه‌ و به‌ (حه‌مه‌ چاو جوان) ناسراوه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان