شه‌هێن جه‌مال وێنه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و خه‌سووی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   18:18:53 2019-10-19  |   (2,500) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد "شه‌هێن جه‌مال" له‌ دوو وێنه‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ دایك و خه‌سووی ده‌رده‌كه‌وێت.
A+    A-

 

ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوو وێنه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وێنه‌كان له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌ وێنه‌یه‌كی تریشدا وه‌ك خۆی نوسیویه‌تی له‌گه‌ڵ دایكی دووه‌می واتا "خه‌سوو"ی ده‌ركه‌وتووه‌ و وێنه‌كانیش به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی، چونكه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ وێنه‌كانیان بڵاوده‌كاته‌وه‌.


جێی باسه‌ شه‌هێن جه‌مال، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و تائێستا به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلم و زنجیره‌ درامادا كردووه‌، كه‌ دیارترینیان زنجیره‌ درامای (گه‌رده‌لوول، دووپشك)ـه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان