كاتی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیان ئاشكراكرا


نەتەوە  |   18:19:11 2019-10-18  |   (1,811) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دابەشكردنی نەوت لە پارێزگاكانی "هەرێم" دواكەوتووه‌، لەكاتێكدا دەبوایە 15ی ئەیلولی ئەمساڵ نەوت لەلایەن بەغداوە بنێردرایە بۆ هەرێمی كوردستان، له‌وباره‌شه‌وه‌ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتوو نەوت بنێردرێت بۆ پارێزگاكانی هەرێم".
A+    A-

 

تائێستا نەك ناو شارەكان، بەڵكو ناوچە شاخاوییەكانیش نەوتیان بەسەردا دابەشنەكراوە، سەبارەت بە دوایین زانیاری و هەوڵەكان بۆ ناردنی بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندووه‌، "زیاتر لە مانگێك بەر لەئێستا جێگری وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی پێداین لە 15ی9 بەشە نەوتی پارێزگاكانی هەرێم بنێردرێت، بەڵام دواكەوت، بەهۆی نەناردنی داتاكان بۆ بەغدا، بۆیە داوامان لە پارێزگاكانی هەرێم كردووە پەلە بكەن لە ناردنی زانیارییەكان".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی: "كێشە سیاسییەكان هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی ناردنی نەوتە لەلایەن بەغداوە، پەیوەندی بە فشارە سیاسییەكانەوە هەیە لەسەر حكومەتی ناوەند، بەڵام بەردەوام لە هەوڵداین بەشە نەوت تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكرێت، بۆیە ئەگەری زۆرە هەیە لە مانگی داهاتوودا نەوت بنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان".


ساڵانە لە وەرزی سەرمادا ئەگەر یەك بەرمیل نەوت دابەشبكرێت، پارێزگای هەولێر پێویستی بە 100 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، هاوكات پارێزگای سلێمانیش زیاتر لە 104 ملیۆن لیتر نەوت هەیە، سەرجەم هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە.


هاوكات به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان لەئێستادا یەك بەرمیل نەوت بە 135 هەزار دینار دەگەیەنرێته‌ ماڵان و هۆكاری گرانی نرخەكەشی بۆ دابەشنەكردنی نەوت و نەناردنی لەلایەن بەغداوە ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان