موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌مده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   17:26:48 2019-10-18  |   (1,515) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێکی "کوردی" پەرلەمانی عێراق ئاشکرای ده‌كات، پەرلەمان کار لەسەر کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکوومەت دەکات.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان گفتوگۆی کردووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی ژمارەی ڕاوێژکارەکانی حکوومەت و مووچە و ئیمتیازاتیان و تەنانەت بابەتی کەمکردنەوەی مووچە، پەرلەمانتارانیش دەگرێتەوە.


له‌وباره‌شه‌وه‌ رێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوه‌، ئەوەیە کە مووچە و دەرماڵەی ڕاوێژکار و په‌رله‌مانتاره‌کان که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و ئەم پرسە په‌رله‌مانیش ده‌گرێته‌وه‌.


ڕوونیشی کردەوە، په‌رله‌مان خۆی به‌م ئه‌رکه‌ هه‌ڵده‌ستێت وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی شه‌رعی، چونکه‌ "خۆی مووچە و ئیمتیازی په‌رله‌مانتارانی دیاری کردووه‌ و له ‌دانیشته‌کانیش باس له‌وه‌ کراوه‌، که‌ که‌م ده‌کرێته‌وە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان