له‌ هه‌رێم خۆپیشاندانە گەورەكە دەستپێده‌كات 


نەتەوە  |   16:29:48 2019-10-18  |   (417) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئێواره‌ی "ئه‌مڕۆ هه‌ینی"  گروپی (دەنگی نیشتمان) بە بەشداری هەزارن كەس لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، چالاكوانان، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان، نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان، لە چین وتوێژەكان لە ژن و منداڵ لە شاری سلێمانی بەشدارییان لە ڕێپێوانێكی بەرفراوان كرد.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئێستادا خۆپیشاندانەكە دەستی پێكردووە و ژماریەكی زۆر لە چین و توێژەكانی سلێمانی تیایدا بەشدارن و دروشمەكانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "گەر لەبرسانا بمرم كاڵای توركی ناكڕم" ده‌وترێته‌وه‌.


هاوكات لە خۆپیشاندانەكەدا ئاڵای كوردستان و یەپەگە و یەپەژە بەرزكراوەتەوە، بەیەك دەنگ به‌شداربووان ھاوار دەكەن "بەرخۆدان شانازییە، سەربەستی و ئازادییە" و "ڕۆژئاوا تەنیا نییە، كوردستان پشتیوانییە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "فاشیستە ئەردۆغان".


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ بەپێی زانیارییەكان، لە سەیدسادق و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكەی هەرێم خۆپیشاندانی فراوان بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان