توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشلكردنی ئاگربەست.. كاروانێكی خەڵكی مەدەنی تۆپباران دەكات


نەتەوە  |   15:28:32 2019-10-18  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا، كاروانێكی خەڵكی مەدەنی، كە لە هەرێمی جزیرەوە بەرەوە سەرێ كانی بەڕێكەوتبوون تۆپباران كرد و تۆپبارانەكە هێشتا بەردەوامە.
A+    A-

 

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی (ڕۆژ نیوز)، سوپا توركیا و هاوپەیمانەكانی بەردەوامن لە پێشلكردنی ئاگربەستی ڕاگەیەندراو و كەمێك پێش ئێستا كاروانێكی خەڵكی مەدەنی، كە بە ئامانجی هاوكاری سڤیل و بریندارەكان، لە هەرێمی جزیرەوە بەرەوە سەرێ كانی بەڕێكەوتبوون تۆپباران كران.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەكەوە هێشتا زیانە گیانیەكانی ئەو هێرشە بۆ سەر خەڵكی مەدەنی دیار نیە.


جێی باسه‌، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ڕۆژنامەوانان جه‌ختیكردبۆوه‌، لەدوای ئاگربەستەوە هیچ هێرشێك ئەنجام نەدراوە، بەڵام فەرماندەیی هەسەدە ئاشكرایكردووه‌، "بۆردومانی توركیا بۆ سەر سەرێ‌ كانی و كۆبانێ‌ بەردەوامە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان