مەسرور بارزانی په‌یامێك راده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   14:57:40 2019-10-18  |   (185) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە "دیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا" رایگەیاند، هەر پێشهات و گۆڕانكارییەك كە ببێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافی باكوری سوریا رەتیدەكەینەوە.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/10/2019 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆبوەوە و دوا گۆڕانكاریەكانی عێراق و سوریایان تاوتوێ كرد.


بەپێی راگەیەنراوێك بارزانی تیشكی خستوەتەسەر پرۆسەی گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، هەموو ئامادەییەكیان دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لە گەڵ بەغدا و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پێشنیاریان خستووەتە ڕوو، بۆیە ئومێدەوارن حكومەتی فیدراڵیش هەنگاوی زیاتر و جددیتر بهاوێژێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور.


هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە بارەی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژهەڵاتی سوریاش، هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە گرژبوونی بارودۆخەكە و دروستبوونی تووندوتیژی دەربڕی كە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆری خەڵك لەو ناوچانە و بەشێكێشیان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، هه‌روه‌ها جەخت لەوە كرایەوە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات لە یارمەتیدان و لە خۆگرتنی پەنابەر و ئاوارەكان.


هاوكات سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دووپاتیكردەوە، لەگەڵ وەستاندنی شەڕ و دۆزینەوەی چارەسەرێكن كە لە بەرژەوەندی دانیشتووانی ناوچەكە بێت و هەر پێشهات و گۆڕانكارییەكیش ببێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافی لە ناوچەكەدا رەتیدەكەینەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان