مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی رۆژئاوی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی فەڕەنسا ده‌كات


نەتەوە  |   14:25:10 2019-10-18  |   (200) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مه‌سعود بارزانی "پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا" كرد و هه‌ردوولا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە، بەتایبەت مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دۆخی باكووری سووریایان، تاوتوێكرد.
A+    A-

 

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ماڵپەڕی مەسعود بارزانی بڵاویكردۆته‌وه‌، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 18/10/2019 لە سەڵاحەددین ناوبراو پێشوزای لە جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كردوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، بارزانی وێڕای "دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵی فەڕەنسا لە پشتگیری بەردەوامی دۆزی گەلەكەمان، جارێكی دیكە نیگەرانی خۆی لەبارەی دۆخەكە و چارەنووسی كورد لە سووریا بۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕوونكردەوە".


مه‌سعود بارزانی وتیشی: هەر چارەسەرێك بۆ ئەم دۆخە پێشنیار بكرێت و لە هەر ڕێككەوتنێكدا پێویستە قوربانییەكانی كورد و چارەنووسی كورد لە سووریا لەبەرچاو بگیرێت.


هاوكات جارێكی دیكەش داوای كرد فەڕەنسا وەك دۆستێكی هەمیشەیی گەلی كوردستان و بەشێكی گرینگ لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر، بۆ ڕێگرتن لە گۆڕینی دیموگرافی لە ناوچە كوردنشینەكانی باكووری سووریا و ڕوودانی كارەسات، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.


له‌ به‌شێ:ی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "هەر لە دیدارەكەدا بە وردی باسی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆریستی هاوشێوەی داعش كرا و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا نیگەرانی وڵاتەكەی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە دۆخی شێواوی ناوچەكەدا دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوپەیمانێتی و هاوكاری فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان دژی تیرۆر كردەوە.


بارزانی وتیشی: بەداخەوە ئەو ڕەوشەی زەمینەی بۆ سەرهەڵدانی داعش و گرووپە هاوشێوەكانی ڕەخساند هێشتا ماوە و ئاڵۆزی دۆخەكە خزمەت بە سەرهەڵدانەوەی ئەوان دەكات و تەئكیدیشی كردەوە، كە شەڕی تیرۆر نابێ تەنها سەربازی بێت و پێویستە لەڕووی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری و فیكرییەوە ڕیشەی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە وشك بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان