كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌


نەتەوە  |   14:06:41 2019-10-18  |   (497) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی "هه‌رێم" گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای رۆژی شه‌ممه‌ی خسته‌ڕوو، كه‌ به‌پێی ئه‌گه‌ری بارینی باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ به‌شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 19/10/2019،  ئاسمانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم له‌ نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، هاوكات ئه‌گه‌ری بارینی بارانی پچڕپچڕ، كه‌ هه‌ندێ جار هه‌وره‌ تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌یه‌.


هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای هه‌ولێر 21 پله‌و به‌رزترین پله‌ی گه‌رماش 32 پله‌ له‌ سلێمانی نزمترین پله‌ 17 و به‌رزترین 33 پله‌ ده‌بێت و له‌ دهۆكیش نزمترین 17 و به‌رزترین 32 پله‌ و له‌ كه‌ركوك نزمترین 20 و به‌رزترین پله‌ 36 ده‌بێت.


خێرایی باش له‌ نێوان 10 بۆ 20 كلیومه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و مه‌ودای بینینیش 8 بۆ 10 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان