زانیارییەك له‌باره‌ی مووچەی خانەنشینان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   13:55:01 2019-10-18  |   (2,430) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێكی باڵای "خانەنشینانی" هەرێم زانیارییەك لەبارەی ئەو مووچەیەی خانەنشینان دەدات، كە لە هەفتەی داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت.
A+    A-

 

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوه‌، "ڕۆژی چوارشەممەی هه‌فته‌ی داهاتوو 24/10/2019 مووچەی خانەنشینانی سەربازی دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 25/10/2019 مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز ڕوونیشیكردۆته‌وه‌، ئەو مووچەی كه‌ ئەو مانگە دەدرێتە خانەنشینان، مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2018یە، گوتیشی: "چونكە مووچەی خانەنشینان پاشەكەوت نەكراوە، بۆیە لەدواوەیە، ئەوەی كە گرنگە ماوەیەكی زۆرە كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دیارە كە دەكەوێتە نزیكی 25 بۆ 26ی هەموو مانگێك".


جێی باسه‌، بەپێی زانیاریی وەزارەتی دارایی، لە كوردستاندا 244 هەزار كەس مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی وەردەگرن، كەمترین مووچەی خانەنشینی 220 هەزار دینارە و زۆرترینی 6 ملیۆن دینارە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان