وادەی بارانبارین ئاشکرا کرا


نەتەوە  |   18:17:39 2019-10-17  |   (452) جار خوێندراوەتەوە

loading...
کەشناسی باری کەشوهەوای هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەری هەیە لە رۆژی شەممەوە هەورە بروسکەو  نمە باران هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
A+    A-


رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 2019/10/17 دەستەی پێشبینیی کەشوهەوا و بومەلەرزەزانی عیراق باری کەشوهەوای هەفتەی داهاتووی راگەیاندووە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستەکە لە دووتوێی راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دراوە کە رۆژی شەممە لە "باکووری وڵات" پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری نمە باران هەیە.

 

هەروەها تێیدا هاتووە کە لە هەرێمی کوردستان"باکوری وڵات" هەورە بروسکە لە رۆژی شەممەدا بوونی دەبێت و ئاماژەی بەوەش داوە کە لە رۆژی یەکشەممەدا ئەگەری بارانبارینی تەواو لەگەڵ بوونی هەورە بروسکە دەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان