کچەکەی دڵنیا کاموسیت بینیووە؟


نەتەوە  |   13:12:05 2019-10-16  |   (1,712) جار خوێندراوەتەوە

loading...
خانمە ئەکتەر و پێشكه‌شكاری كورد "دڵنیا کامووسی" وێنه‌ی منداڵێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئەوەش کچەکەم".
A+    A-

 

دڵنیا واڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "سناپ چات" وێنەی کچێکی منداڵی بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی: "ئەوەش کچەکەم"، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت منداڵەکە هاوشێوەی دڵنیایە و بەوهۆیەشەوە فانەکانی سەرسامی خۆیان دەردەبڕن و دەڵێن ڕێک لە ناوبراو دەچێت.


جێی باسه‌ دڵنیا كاموسی، ساڵی ١٩٩٢ لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووەو ساڵی ٢٠٠٤ بەبەشداری كردن لە كورتە فیلمێكی كوردی لەنووسین و دەرهێنانی دەرهێنەر نازی سەلیمی دەستی بەكاری هونەری كردووەو دواتر هاتۆتە باشوری كوردستان و بەشداری لە چه‌ندین بەرهەمی دراما و سینەمای كوردی كردووە، لە ئێستاشدا لە هەولێر نیشتەجێیە و یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی هه‌رێم.  
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان