خشته‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی موچه‌ راگه‌یه‌ندرا


نەتەوە  |   11:57:28 2019-10-16  |   (2,938) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی "هه‌رێم"، له‌ درێژه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت، موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خه‌رج ده‌كات.
A+    A-

 

به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی له‌ گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 17/10/2019، مووچه‌ی مانگی حه‌وتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابه‌ش ده‌كرێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندبوو، "فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە نێردراوە"، به‌ڵام هێشتا دیار نییە لیستی دیكه‌ی مووچە بۆ سبەی دەنێردرێت، یان تەنیا مووچەی ئەنجومەنی دادوەری دابه‌ش ده‌كرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان