پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێم


نەتەوە  |   19:36:21 2019-10-15  |   (2,678) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندی ئاشکرایده‌كات، "پارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نێردراوە".
A+    A-

 

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی باسنیوز ڕایگەیاندوه‌، "فەرمانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە نێردراوە".


ئاشکراشی کرد، ئەمڕۆ پارەکە دراوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم و دابەشکردنی مووچەی پێ تەواو دەکرێت، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو ئەو مانگە زووتر پارەکەی بەغدا نێردراوە.


مانگانە حکوومەتی عێراق بڕی 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان