بزانه‌ ژیریی ده‌ستكرد له‌ نێوان مێسی و رۆناڵدۆ كامیان به‌ زۆر باشتر ده‌زانێت


نەتەوە  |   17:50:06 2019-10-15  |   (215) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی ژیریی ده‌ستكرد، كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌رزشیی دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڤركییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا له‌ بواری وه‌رزشییدا، به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ده‌ركه‌وت، كه‌ "لیۆنێل مێسی" زۆر باشتره‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
A+    A-

 

له‌ كۆنگره‌ی ژیریی ده‌ستكرد باس له‌ كاریگه‌رییه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد له‌ بواری وه‌رزش و به‌كارهێنانی ئه‌و سیستمه‌ بۆ شرۆڤه‌كردنی تواناكان و گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی ورد كرا.


لای خۆیه‌وه‌ جێسی دیڤێس، له‌ زانكۆی لیۆڤانی به‌لجیكی میكانزمه‌كانی چۆنیه‌تی شرۆڤه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی یاریزان و یانه‌كانی خسته‌ڕوو و به‌ پرسیارێك نموونه‌یه‌كی هێنایه‌وه‌ و وتی "كامیان باشتره‌، لیۆنێل مێسی یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ؟".


هه‌ر چه‌نده‌ به‌شێك له‌ ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌ وتیان رۆناڵدۆ، به‌ڵام جێسی دیڤێس، شرۆڤه‌یه‌كی ئاماری وردی خسته‌ڕوو، كه‌ ده‌ریده‌خات چالاكی مێسی له‌نێو یاریگه‌دا بریتییه‌ له‌ 1.21 به‌رامبه‌ر 0.61 بۆ رۆناڵدۆ، واته‌ مێسی زۆر باشتره‌ له‌ رۆناڵدۆ.


جێی باسه‌ ژیریی ده‌ستكرد، به‌شێكه‌ له‌ زانستی كۆمپیۆته‌ر، كار بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی كۆمپیۆته‌ر ده‌كات، پێناسه‌ زانستییه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێت "زانست و ئه‌ندازیاری دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ئامێری ژیره‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شوێنی مرۆڤ كاره‌كان راپه‌ڕێنن".





loading...











زۆرترین بینراوەکان