كەناڵێكی كوردی بڕیاری ڕاگرتنی تەواوی دراما توركییەكانی دا 


نەتەوە  |   21:04:08 2019-10-10  |   (280) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كەناڵێكی كۆمەڵایەتی كوردی وەك كاردانەوەیەك بۆ "هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان" بڕیاریدا پەخشكردنی دراما توركییەكان ڕابگرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ عامر سەڵاح حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كەناڵەكانی فاڵۆن ڕایگەیاندوه‌، هەرچەندە ئەو درامایانەی من لە كەناڵەكەمەوە پەخش دەكرێن زیاتر ئەوانەن، كە لەگەڵ كلتوری كوردەواری نزیكن، بەڵام پێم قورسبوو لە كەناڵەكەی منەوە پەخشی درامای توركی بكرێت و لەو لاشەوە بەشێك لە جەستەی نیشتمانم لە لایەن توركەكانەوە قەتڵوعام بكرێت.


وتیشی: "لام قورس بوو لە كەناڵەكەی منەوە دوو كاتژمێر درامایەكی توركی بڕوات و توركیاش بۆردومانی كوردانی ڕۆژئاوا بكات”.


عامر سەڵاح حسێن له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك وتیشی: من ئەوەی بڕیارم لەسەر داوە زیانێكی دارایی زۆرم لێ دەدات، بەڵام زۆر خۆشحاڵم، كە وەك كاردانەوەیەك بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان بڕیارم دا بە ڕاگرتنی تەواوی دراما توركییەكان لەكەناڵەكانمانەوە.


ئەمە لەكاتێكدایە ، وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە داوایكرد، ڕێگری لەو كەناڵانە بكرێت كە پەخشتی ئەو دراما توركیانە دەكەن، كە لەگەڵ داب و نەریتی كوردی یەك ناگرنەوە دەبنە هۆی تێكدان و لێكترازانی شیرازەی خێزانی كوردەواری.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان