ئه‌حمه‌د خه‌لیل: به‌ دڵ بیری هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كه‌م


نەتەوە  |   20:07:43 2019-10-10  |   (1,901) جار خوێندراوەتەوە

loading...
گۆرانیبێژی كورد " ئه‌حمه‌د خه‌لیل" له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای بینینی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئێستا پێویستمان به‌ ده‌نگ و گۆرانییه‌كانیه‌تی.
A+    A-

 

ئه‌حمه‌د خه‌لیل، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت، "به‌ دڵ بیری هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڤیدیۆییه‌ی بینی، هیوادارم كارێك بكات ئاگاداری یه‌كتر بین و په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بكات".


ئه‌و گۆرانی بێژه‌ ده‌شڵێت: "ده‌مه‌وێت بچینه‌ خزمه‌تی، چونكه‌ ئێستا پێویستمان به‌ ده‌نگ و گۆرانییه‌كانیه‌تی".


ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆكه‌دا داوا له‌ محه‌مه‌د یاسین، میوزیكژه‌نی كورد، ده‌كات كه‌ ئه‌ویش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وه‌ك پشتگیری له‌ قسه‌كانی بڵاوبكاته‌وه‌.






loading...











زۆرترین بینراوەکان