دەست بە دامەزراندنی وەزارەتی كاروباری پێكهاتەكان دەكرێت


نەتەوە  |   18:58:27 2019-10-10  |   (390) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری "هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان" لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرۆكی حكومەتی هەرێم مەرسوومی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان دەركردووە و دەست بە دامەزراندنی وەزارەتی كاروباری پێكهاتەكان دەكرێت.
A+    A-

 

ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە حكومەتی هەرێم ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، "سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرسومی ئێمەی دەركردووە، كە دەستنیشان كراوم وەكو وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان و ناونیشانەكەمان دیاری كراوە، كە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ پێكهاتەكان هەیە و هەر پێكهاتەیەك هەر گرفت و داواكارییەكی هەبێت، لە رێگەی ئەو وەزارەتەوە دەیگەیەنێتە حكومەت و نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان دەكات لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا".


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، "دوای دەرچوونی مەرسومی دیاریكردنی ناونیشانمان و دامەزراندنی وەزارەتی كاروباری پێكهاتەكان، دەست بە هەنگاوە كرداریەكان دەكرێت بۆ دروستكردنی وەزارەتەكە، ئەمەش هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان، چونكە یەكەم جارە لە عێراق و هەرێم وەزارەتێك تایبەت بە پێكهاتەكان دابمەرێت".


وتیشی: "ئەمەش گرنگیدانە بە پێكهاتەكان لە هەرێم، بوونی پێكەوەژیان دەسەلمێنێت لە كوردستان، كە مافی هەموو پێكهاتەیەك بێ جیاوازی پارێزراوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان