نوێترین هه‌ڵوێستی ترەمپ له‌باره‌ی هێرشی تورکیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان


نەتەوە  |   18:37:10 2019-10-10  |   (439) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە لە نزیکەوە چاودێری ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەکات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه‌، شەڕی نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکان پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە، بەڵام لە گفتوگۆداین لەگەڵ لایەنەکان سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ چی بکرێت.
A+    A-

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/10/2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوو توویتی نوێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "تورکیا ماوەیەکی دوور و درێژە پلانی بۆ لێدانی کورد داڕشتووە، ئەوان لە شەڕێکی هەمیشەیی و بەردەوامدان، بەڵام ئێمە سەرباز و سوپامان لە هیچ شوێنێكی هێرشەکاندا نییە". 


سەرۆکی ئەمریکا هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "من هەوڵدەدەم کۆتایی بە شەڕە بێکۆتاکان لە ناوچەکەدا بهێنم".


هاوكات لە توویتی دووەمیدا، ترەمپ نووسیویەتی: "من قسە لەگەڵ هەردوولادا دەکەم، هەندێک دەیانەوێت ئێمە دەیان هەزار سەرباز بنێرین بۆ ناوچەکە و جارێکی دیکە دەست بە شەڕ بکەینەوە، ئەوانی دیکە دەڵێن، دوور لە شەڕەکە بمێننەوە و با کورد خۆی شەڕی خۆی بکات".


ناوبراو هه‌روه‌ها هۆشدارییەکانی بۆ تورکیا دووبارەدەکاتەوە و نووسیویه‌تی "من دەڵێم بە تووندی لە دارایی تورکیا بدەن و سزای ئابووریشی لەسەر دابنێن، ئەگەر ئەوان بەگوێرەی یاساکان نەجووڵانەوە". ده‌شڵێت: من لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەم.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان