له‌ رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێم ده‌كرێت


نەتەوە  |   15:37:41 2019-10-10  |   (247) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هاوسه‌رۆكی كانتۆنی هه‌رێمی فورات له‌ رۆژئاوای كوردستان، داوا له‌ كوردانی باشووری كوردستان ده‌كات بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان، دووپاتیشیده‌كاته‌وه‌، "ئەگەری کۆمەڵکوژی هەیە".
A+    A-

 

ئه‌نوه‌ر موسلیم، هاوسه‌رۆكی كانتۆنی هه‌رێمی فورات (كۆبانێ-گرێ سپی) له‌ خۆرئاوای كوردستان رایگه‌یاندووه‌، "بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خۆرئاوای كوردستان كورد رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژییەكی گه‌وره‌ ده‌بنەوە، بۆیه‌ داوا له‌ هه‌موو كوردانی باشوور ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی له‌براكانیان ده‌نگی خۆیان بخه‌نه‌ پاڵ ده‌نگی كوردی خۆرئاوا".

وتیشی: ئێستا به‌هه‌زاران له‌شكری تورك و چه‌كداره‌كانی گروپی تیرۆریستی له‌ ژێر كۆنترۆڵی توركیا هێرشی دڕندانه دەكه‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كورد. 


هاوسه‌رۆكی كانتۆنی فورات له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی: "تائێستا هه‌ڵوێستی وڵاتانی زلهێز و نه‌تەوه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر هێرشی توركیا زۆر لاوازه‌، بۆیه‌ كورد به‌ناچاری ته‌نیا پشت به‌ هێزی خۆی ده‌به‌ستێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته‌ كوردی باشوور له‌ هه‌موو روویەكه‌وه‌ پشتگیری له‌ كوردانی خۆرئاوا بكه‌ن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان