بڕیار درا.. موچه‌ی ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ زیاد ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:32:57 2019-10-10  |   (616) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای "خانەنشینی نیشتمانی" و لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان گەیشتە ڕێككەوتنێكی نوێ‌.
A+    A-

 

لەمیانی میوانداری لیژنەی دارایی په‌ڕله‌مانی عێراق، له‌ سەرۆكی دەزگای خانەنشینی نیشتمانی، ڕێككەوتنێكی نوێ‌ بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان بەئەنجام گەیشت.


هاوكات لە بەیاننامەیەكدا، كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، هاتووه‌، "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا، سه‌رۆكی لیژنەی دارایی، هەیسەم جبوری جەختی لەسەر پێویستی بایەخدان بە توێژی خانەنشینان و چڕكردنەوەی هەوڵەكان كردووە بۆ زیادكردنی مووچەكانیان و هەمواركردنی یاسای خانەنشینی، كە لە ئاستی خواستی توێژەكەدا بێت.


له‌ به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، "لە كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن كراوە بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، لەڕێی خەرجكردنی دەرماڵەی گرانی پێداویستییەكانی ژیان و خەرجكردنی دەرماڵە و پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ خانەنشینان".


هاوكات لیژنەكە جەختی لەسەر پێویستی هەمواكردنی یاسای خانەنشینی كردووە، بە جۆرێك ماوەی خزمەت لە بری 30 ساڵ بكرێت بە 25 ساڵ، تا لێوەی پاداشتی كۆتایی خزمەت بۆ خانەنشین خەرج بكرێت.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان