لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گرده‌بنه‌وه‌


نەتەوە  |   14:03:56 2019-10-10  |   (1,414) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌ولێر 14 حزب و لایه‌نی كوردستانی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گردبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10/10/2019 له‌ هه‌ولێر 14 لایه‌نی كوردستانی، كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌، كۆبونه‌وه‌ و بڕیاریاندا رۆژی شه‌ممه‌ له‌ به‌رده‌م باره‌گی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن دژی هێرش و په‌لاماره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.


لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایانكرد، شه‌ممه‌ له‌ گردبونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێك ده‌ده‌ینه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، داواشیان له‌ لایه‌نگرانیان و چین و توێژه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرد به‌شداریی گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتو بكه‌ن.


ئه‌و لایه‌نه‌ كوردستانیانه‌ بڕیاریشیان داوه‌ جگه‌ له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ی شه‌ممه‌، له‌داهاتودا گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ رۆژئاوای كوردستان كۆده‌كه‌نه‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان