میسی بەرشە بەجێ دەهێڵێت


نەتەوە  |   19:34:46 2019-10-09  |   (154) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نوێترین لێدوانیدا هاندەرانی تووشی شۆك دەکات و رایدەگەیەنێت: هەست دەكات بەشێوەیەكی باش لە ئیسپانیا مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت و ئەگەر بۆندێكی فەرمی پێبگات، ئەوا ریزی یانەی بەرشەلۆنە بەجێ دەهێڵێت.
A+    A-


 

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆی REC ئیسپانی لیونێل مێسی دەڵێت: "هەست دەكەم لە ئیسپانیا باش مامەڵەم لەگەڵدا ناكرێت و نامەوێت لە وڵاتێكدا بمێنمەوە كە تێیدا تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج بدرێتە پاڵم".

 

هەروەک باسیش لەوە دەکات کە ئەو بارودۆخە بۆ خۆی و خێزانەكەشی زۆر قورسە و دەڵێت: ئەگەر بۆندێكی فەرمی لە یانەیەكی دەرەوەی ئیسپانیاوە پێبگات ئەوا یانەی بەرشەلۆنە بەجێ دەهێڵێت.

 

راشیگەیاندووە کە هەست بەوە دەکات کە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەیكەنە ئامانج و دەیانەوێت بیكەن بە پەند.

 

جێی ئاماژەیە، لەساڵی 2013ەوە كێشەكانی مێسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیادا سەری هەڵداوە و جارێكیش بە 21 مانگ زیندانی سزادراوە لەگەڵ راگرتنی سزاكەی، ئەوەش بە تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج کە بڕەکەی بە 4  ملیۆن و 100 هەزار دۆلار خەمڵێندراوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان