یەكێتی و گۆڕان بە پەیوەندییەکانیاندا دەچنەوە


نەتەوە  |   18:59:07 2019-10-09  |   (127) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بۆ تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوانیان، شاندی یەکێتی سەردانی گۆڕان دەکات و هەریەکە لە عیماد ئەحمەد و لەتیف شێخ عومەر و عەدنان عوسمانیش چەند زانیارییەک لەبارەی سەردانەکەی یەکێتییەوە ئاشکرا دەکەن.
A+    A-


ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 2019/10/9 شاندێکی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی كردو بۆ ماوەی 45 خولەک کۆبوونەوە.

 

لەوبارەیەشەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی کە هاوکات ئەندامی شاندەکە بوو بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە: شاندەکەیان بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عومەر سەید عەلی بە رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی نوێی خانەی راپەڕاندن، سەردانی بزووتنەكەیان كردووە.

 

هاوکات عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش کە سەرۆکایەتی شاندەکەی دەکرد رایگەیاندووە: جگە لە پیرۆزبایی لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسییەوە كردووە.

دەشڵێت: لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا پەیوەندییەكانمان پتەوتر دەكەین و پەرەی پێدەدەین.

 

لەلایەکی دیکەشەوە عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان دیدارەکەو پەیوەندیی یەکێتی و گۆڕانی بە گرنگ وەسفکرد و رایگەیاندووە کە پێیان باشە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە نێوان هەر سێ هێزە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەت بکرێت بۆ یەکخستنی هەڵوێست بەرامبەر پێشهات و رووداوەکان و دەشڵێت: لەگەڵ یەکێتیدا رێکەوتنێکمان هەیە و دەمانەوێت هەردوولا زەمینە بۆ جێبەجێ کردنی بڕەخسێنین، بەتایبەتی کە لەم سنوورەدا پێکەوەین زۆر گرنگە کە پەیوەندییەکی بەهێزمان هەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان