لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە روونكردنەوە دەدرێت


نەتەوە  |   18:41:47 2019-10-09  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لەنووسراوێكدا کە بەژمارە( 6859) لەبەرواری 29/9/2019 دەرچووە واژی ئۆمێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە.
A+    A-


لە نووسراوەكەدا هاتووە: "گواستنەوە لەسەر بنەمای گرێبەستی هاوسەرگیریی دەبێت و گواستنەوەكەش لەسەر میلاكی هەمان وەزارەت دەرنەچێت".

 

دەقی نووسراوەکە:

بۆ / وەزارەتی دارایی و ئابووری / نووسینگەی وەزیر

بابەت / هەموارکردنی رێنمایی

نووسراوتان ژمارە (411) لە 25/9/2019.

رەزامەندی درا لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوی سەرەوەتان تایبەت بە هەموارکردنەوەی رێنماییتان ژمارە (10) ی ساڵی 2019 (خاڵی یەکەم بڕگەی دووەم) بۆ گواستنەوەی شوێنی کارکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەم مەرجانەی خوارەوە:

1-گواستنەوەکە لەسەر بنەمای پرۆسەی هاوسەرگیری بێت.

2-دەبێت شوێنی نیشتەجێ بوونی دوای پرۆسەی هاوسەرگیری دوورکەوتبێتەوە لە شوێنی کاری ئێستای.

3-پێویستە گواستنەوەکە لە میلاکی هەمان وەزارەت دەرنەچێت.

4-دەبێ گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی هی ئەو ساڵی داراییە بێ کە تێیدایە یان ساڵی دارایی پێشووتر.

لەگەڵ رێزدا...

د. ئومێد سەباح عوسمان

سەرۆکی دیوان





loading...











زۆرترین بینراوەکان