هۆشداریی توند دەدرێتە ئەم شۆفێرانە و دەدرێنە دادگا


نەتەوە  |   15:38:56 2019-10-09  |   (204) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ رایدەگەیەنێت، هەر ئۆتۆمبێلێكی حکومی لەدوای دەوامی فەڕمی بۆ كاری تایبەتی بەكاربهێنرێت دەستی بەسەر دادەگیرێت.
A+    A-


لە راگەیەنراوێكیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی 2019/10/9 بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوە داوە کە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكان‌ و فەرمانگە حكومییەكانی ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەكەنەوە هەر ئۆتۆمبێلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان)ی پێوەنەبێت و دەستكاریی تابلۆكەی كرابێت، واتە لە ژمارەی حكومییەوە گۆڕدرابێت بۆ ژمارەی كاتی لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە کە هەر ئۆتۆمبێلێكی میری لەدوای دەوامی فەڕمی بۆ كاری تایبەتی بەكاربهێنرێت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەر دادەگیرێت و كەسی سەرپێچیكاریش لەڕێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە بەتۆمەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی سزا دەدرێت.

 

هەروەک لەو راگەیەندراوەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە هەر شۆفێرێكی میری پابەندی ئەم بڕیارە نەبێت راستەوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا دەگیرێت و ئەو كەسەی کە لێی دەخوڕێت دەدرێتە دادگا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان