یەكێتی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


نەتەوە  |   21:25:28 2019-10-08  |   (205) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەكتەبی سیاسی "یەكێتی" نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنەكانی رۆژانی رابردووی رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا ده‌رده‌بڕێت و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، بژاردەی سەربازی رێگای دروست نییە بۆ چارەسەری كێشەكان.
A+    A-

 

رۆژی سێ شەممە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەوە و تیایدا تاوتوێی دۆخی رۆژئاوای كوردستان، خۆپیشاندانەكانی عێراق و پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغدای كرد، بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا رایگەیاندووە، "پێشهات‌ و گۆڕانكارییەكانی دوو رۆژی ڕابردوو، ماییەی نیگەرانی قووڵن، بژاردەی عەسكەری رێگای دروست نیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دۆخەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم".


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، "بەردەوام بوونی تەنگژەكەیش كارەساتی مرۆیی گەورەی لێدەكەوێتەوەو زەمینەیەش دەسازێنێ بۆ سەرهەڵدانەوەی مەترسیەكانی رێكخراوە تیرۆریستیەكان لەسەروویانەوە داعش".


مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەبارەت بە دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكانیش رایگەیاندووە،  خۆپیشاندانی هێمنانە، لەپێناوی چاكسازی بنەڕەتی‌و بەگژاچونەوەی گەندەڵی‌و باشكردنی گوزەرانی خەڵك‌و خزمەتگوزارییە گشتیەكان، مافێكی ڕەوایە. هەروەك هەموو جۆرە توندوتیژییەك لەهەر لایەكەوە بەكاربهێنرێت كارێكی نادروست‌و ڕێگەپێنەدراوەو دەبێتە مایەی شێواندنی ئارامی‌و ئاسایشی عێراق‌و بەلارێدابردنی خۆپیشاندانەكان‌و وونكردنی ئامانجی ڕاستەقینەی خۆپیشاندەران.


دەربارەی پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغداش یەكێتی جەختی لەوەكردۆتەوە، كە زەمینەی لەبار ڕەخساوە تاوەكو لە رێگای گفتوگۆیەكی جددی‌و بەرپرسیارانەوە، بەپێی دەستور كێشەكان چارەسەر بكرێن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان