بڕیارێكی نوێ‌ بۆ كاری شۆفێری تەكسی دەرچوو


نەتەوە  |   16:57:40 2019-10-08  |   (235) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەمڕۆ سێشەممە، گرێبەستی پڕۆژەی پێدانی لۆگۆ بۆ تەكسیەكان لەگەڵ سێ كۆمپانیای ناوخۆیی لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك واژۆ كرا، هاوكات ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكە و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری تەكسی ڕاگەیەنرا.
A+    A-

 

لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، مەبەستمانە كاری تەكسی لەهەرێمی كوردستان ڕێكبخەینەوە و ئەمڕۆش بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و سەندیكاكانی گواستنەوە، گرێبەستی پڕۆژەی پێدانی لۆگۆ بۆ تەكسیەكان لەگەڵ سێ كۆمپانیای ناوخۆیی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك واژۆ كرا، بەپێی گرێبەستەكە ماوەی جێبەجێ كردنی پڕۆژەكە 180 ڕۆژە و كاركردنی تەكسی بە سیستەم دەكرێت و هێڵەكانی ناوخۆی شارەكان و دەرەوەی شارەكان جیادەكرێتەوە.


وتیشی: "بۆهەر پارێزگایەك ڕەنگی تایبەت دیاری كراوە و لۆگۆی تاكسیەكانی شاری هەولێر سوور و شاری سلێمانی شین و پارێزگای دهۆك ڕەنگی ڕەش و تەكسی شارۆچكەكانیش ڕەنگی لۆگۆیان قاوەیی دەبێت، بەهیچ شێوەیەك نابێت تەكسی شارێك لە شارێكی تر كاربكات و هەروەها تەكسی هێڵەكانی دەرەوەی شارەكان و ناوخۆی پارێزگاكانیش بەهەمان شێوە دەبێت".


ئانۆ جەوهەر سەبارەت بەنرخی لۆگۆكان وتی: "نرخی دانانی لۆگۆكان لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر جیاوازە و بەگوێرەی كەمترین نرخە، كە كۆمپانیاكان لە تەندەری پڕۆژەكە بۆ وەزارەتیان گەڕاندۆتەوە، بۆ هەر تەكسیەك لە هەولێر 18 هەزار دینار و لە سلێمانی 18 هەزار و 710 دینار و لە دهۆك 12 و 500 دینار دەبێت، هەروەها هەر تەكسیەك ژمارەی تایبەتی وەكو كۆدێك لەسەر لۆگۆكەی دەبێت و لەڕێگەی سەنتەرێكی تایبەت لەشارەكان لۆگۆكە دەدرێت بە شۆفێران".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، هەر شۆفێرێك پێشینەی تاوانی هەبێت یا ئەوانەی پێشینەی تاوانكاریان هەیە، بەپێی ئەو سیستەمە ڕێگایان پێنادرێت لەمەودوا كاری شۆفێری تەكسی بكەن، بۆ ئەمەش پێویستە بۆ پێدانی لۆگۆ و كاری شۆفێری تەكسی، هەر شۆفێرێك دەبێت فۆڕمی ئەستۆپاكی ئەنجامنەدانی تاوان لە فەرمانگەی بەڵگەی تاوان بهێنێت”.





loading...











زۆرترین بینراوەکان